زیـز بوونی تـۆ،
زستانـێـکه بێ کۆتایی
ده‌مبا به‌ره‌و
له ژیانی خۆش
ماڵ ئاوایی!
به‌و به‌فـره‌ی باری،
هه‌موو شتێـک سپی بوو
به‌ختی مـن نه‌بێ...
یه حالی دارم این روزا
نه آرومم، نه آشوبم
به حالم اعتباری نیست
تو که خوبی، منم خوبم...
دوور به
كه چي نێـزيك!
من كه نێـزيكي به‌ڵام دوور
زۆر ده‌ترسم!
تو،
تمام قوانين مهندسي جهان را
به سخره گرفته‌ای!
عجيب است،
قاب عكس تو به ديوار اتاقم آويزان است و
هيچ زلزله‌ای را ياراي لرزاندنش نيست؛
آخر،
چار ستون اين خانه را
تو برافراشته‌ای.
شێـعـر له ناو دینی من دا
نـوێـژه،
ئایـه‌تـه،
دووعـایـه!
تـۆ پـێـت وتـم "خـۆشم ده‌وێـی" و
ئـه‌من هـاتـم بـۆ سه‌ر شه‌قـام
ژووره‌کـه‌ی خـۆم
بـۆ هـه‌ڵـفریـن
زۆر بـچووک بـوو!
وه‌ک ده‌گـێـڕنه‌وه، ڕۆژی کـیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت، بـۆنی سێـو هاتووه!
***
له وڵاتان
ئه‌وینـداران
سێـوی سوور پـێک ده‌گـۆڕنه‌وه
که‌چی لـێره
له شاره‌که‌م
هه‌ر نه‌فـره‌ته و هه‌ر بـێـزاری
له سێـوی سوور
له بـۆنـه‌که‌ی
ئاخـر ئه‌و بوو شاره‌که‌می کرده خاپـوور!
***
من سه‌رده‌شتیم!
خوودای نه‌فـره‌ت
له شه‌ڕ
له بـۆمب
له ئاسمان
له فـڕۆکه و فـڕۆکـه‌وان
له سێـوی سوور
له ژیـنی تاڵـی سه‌ر سنوور
ئاخر ئه‌و بوو شاره‌که‌می کرده خاپـوور!
ژوانـی ئـێـمه،
وه‌رزی پاییز!
کاتـێـک شه‌ڕاب، له لـێـو تاڵـه.
له بیرت بـێ!
من گیـان دێـنم،
تۆ پیاڵـه!
کاتـێـک که باران ده‌بارێ
تۆ پـ‌ێـ‌م ده‌ڵـێـی: « زۆر ده‌ترسم له ده‌نگی هه‌وره تریشقه! »
خۆت داوێـیه نـاو باوه‌شم؛
ماچت ده‌که‌م، هه‌تــاکـوو هێـمن ده‌بیـه‌وه
و
له ژێـر لـێـوم، دووعـا دووعـا
خــوایه بیکـه‌ی به تـۆفــان و
وێــرانی کـه‌ی هه‌مـوو دوونیـا!
چاوه‌کانت ده‌ریای بێ بن،
چاوه‌کانت ئـۆقیانووسن!
کاتـێک شێـعرێک ده‌هۆنمه‌وه،
ئه‌و چاوانه‌ت
هه‌م ئیلهامن،
هه‌م پـێنووسن!
ده‌بێ پێبکه‌نم؛
گریان بمێنێته‌وه
بۆ کاتی دوو باره دیتنه‌وه‌ت،
له خۆشی تۆ...
پێیان بڵێ
به‌و چاوانه‌ت
با نه‌یێنه ڕاوی دڵم،
خۆ من هه‌ر واش
نێچیری تۆم؛
پێیان بڵێ
به برۆکانت
به‌زه‌ییان بێ،
خۆ من هه‌ر واش
ئه‌سیری تۆم؛
نا هیچ مه‌لێ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده دڵ خۆشم که
دڵنیا بم
له بیری تۆم...
چاوه‌ڕوانی هیچ ژوانێک نه‌بووم
ته‌نیا
ژوانێک که
له گه‌ڵ تۆ هه‌مبوو و
هه‌رگیز نه‌هاتی...
تۆ
کیژی سووری کام وڵاتی؟
که وا سه‌وز،
بۆ ناو پاییزی من هاتی.